نیسان 04, 2021 15:13 Asia/Tehran
  • نیگەرانی لە دەرکەوتنی کۆرۆنای تورکیایی

کاربەدەستانی تەندروستیی لە ئانکارا ئەگەری گۆڕانی ڤایرۆسی کۆرۆنا لەم وڵاتە ڕەتناکەنەوە.

بە پێی راپۆرتی ھەواڵدەریی فارس ، دکتور ئیسماعیل بالیک سەرۆکی دێپارتمانی نەخۆشیە چڵکیەکان لە زانکۆی ئانکارا باسی ئەگەری دەرکەوتنی جۆرێکی نوێی ڤایرۆسی کۆڤید 19 لە تورکیادا دەکات . 

بالیک گوتی ، ئەم ڤایرۆسە تا زیاتر لە شوێنێک بڵاودەبێتەوە ، ئەگەری گۆڕانی زیاترە . لەبەر ئەوە لەوانەیە گۆڕانێکی تایبەتی تورکیا رووبدات و ئەگەر ئەوە رووبدات ،  دەبێ بە پێی رووداوەکە توێژینەوە بکرێت . 

وەزارەتی تەندروستی تورکیا شەوی رابردوو لە راپورێک دا رایگەیاند ، بە پۆزەتیڤ دەرچوونی تاقیکردنەوەی کۆرۆنای 44 ھەزار و 756 شارومەندی ئەم وڵاتە لە 24 کاتژمێری رابردوودا ، ژماری تووشبوان بەم ڤایرۆسە لە تورکیا گەشتووەتە سێ میلیۆن و 445 ھەزار و 52 کەس . 

لەم راپۆرەدا ژماری گیان لەدەستداوانیش 32  ھەزار و 78 کەس راگێندراوە . 

سەرپەیڤ