نیسان 07, 2021 16:36 Asia/Tehran
  • ئانکارا سوورە لە سەر بەردەوام کردنی کڕینی سیستێمی «ئێس_٤٠٠»

سەرباری گوشارەکانی ئەمریکا، دەوڵەتی تورکیا تورکیا لە کڕینی دووھەمین سیستێمی موشەکیی «ئێس_٤٠٠» لە ڕووسیا ناکشێتەوە.

نوێنەرانی پەرلەمانی تورکیا لە دانیشتنی خۆیاندا وێڕای لێکدانەوەی دووھەمین سیستێمی موشەکیی «ئێس_٤٠٠» ی ڕووسیا، ڕایانگەیاند: بەرتەسکییە داسەپێندراوەکانی ئەمریکا ڕێ لەوە ناگرێت کە تورکیا کڕینی سیستێمی بەرەڤانیی موشەکیی «ئێس_٤٠٠» لە ڕووسیا بوەستێنێت.

ئەمریکا بەرلەمە چوار کاربەدەستی پیشەسازیی بەرگریکارانەی تورکیای لە بەر کڕینی ئەم سیستێمە خستبووە نێو پێڕستە ڕەشەکەی خۆیەوە. بەم پێیە چوونیان بۆ ئەمریکا قەدەغە کراوەو سامان و داراییشیان لە خاکی ئەم وڵاتەدا دەستی بە سەردا دەگیردرێت.

ھەر لەم پەیوەندییەدا «ئەحمەد بەرات چونکار» نوێنەری پەرلەمانی تورکیاو سەرۆکی شاندی ناردراو بۆ کۆگەی پەرلەمانیی ڕێکخراوەی پەیمانی باکووری ئەتڵەسی«ناتۆ» ڕایگەیاند: پرسی کڕینی سیستێمی موشەکی ھەروا ھەستیارە، بەڵام سەرباری ئەمەش ئانکارا لە کاتی خۆی دا ھاوبەشەکانی لە «ناتۆ» لە باری نیازی خۆی بۆ کڕینی سیستێمی موشەکیی «ئێس_٤٠٠» لە ڕووسیا ئاگادار دەکاتەوەو قەت واز لەم بڕیارەشی ناھێنێ.

سەرپەیڤ