نیسان 08, 2021 11:29 Asia/Tehran
  • ھێرشی دووبارەی «ئاکار» بۆ سەر ژەنراڵە خانەنشین کراوەکانی تورکیا

وەزیری بەرەڤانیی تورکیا جارێکی تر لە بەیاننامەی ١٠٤ ژەنراڵی خانەنشین کراوی ھێزی دەریایی ئەم وڵاتە کە ھێندێک کەس وەک ھەڕەشەی کودەتای سەربازی لێکیان داوەتەوە، ڕەخنەی گرت.

«خلوسی ئاکار» وەزیری بەرەڤانیی تورکیا وتی: ئەوانەی ئەم بەیاننامەیەیان ئامادە کردووە، تۆڵەی ئەو کارەیان لێ دەکرێتەوە، چونکو ئەم بەیاننامەیە بووەتە ھۆی دابەزینی ورەی ھێزە چەکدارەکانی تورکیاو خەوشێندرانی سیمای ئەم وڵاتە و تەنیا دوژمنانی پێ کەیف خۆش بوو.

وەزیری بەرەڤانیی تورکیا ھەروەھا لە بارەی بڵاو بوونەوەی وێنەی ژەنراڵێکی ھێزی دەریایی ئەم وڵاتەش کە لە کاتی نوێژ خوێندن دا بە جلی سەربازی و مێزەرەوە پیشان دراوە، وتی: ڕەوتی لێکۆڵینەوەو بەدوادا چوون لەم بارەیەوە بەردەوامە.

وەزیری بەرەڤانیی تورکیا دوێنێ چوارشەممەش بڵاوبوونەوەی ئاگاداری نامەی ١٠٤ ژەنراڵی خانەنشین کراوی ھێزی دەریایی ئەم وڵاتەی لە پەیوەندی لەگەڵ کۆنوانسیۆنی مۆنترۆ، بە دوژمنایەتی لەگەڵ تورکیا زانی و وتی: با بزانن قەت ناتوانن لەسەر ئەو شێوازەیان بەردەوام بن.

سەرپەیڤ