نیسان 12, 2021 11:18 Asia/Tehran
  • سزای سێ ساڵ و نیو زیندان بۆ دەمیرتاش بە بیانووی سووکایەتی بە ئەردۆغان بڕایەوە

دادگای سزادانی کادیکۆی دەمیرتاشی بە تۆمەتی سووکایەتی بە ئەردۆغان بە سێ ساڵ و نیو زیندانی سزا دا.

 

بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، سەلاحەدین دەمیرتاش هاوسەرۆکی پێشووی هەدەپە بەهۆی لێدوانێک کە لە ساڵی 2015 لە دژی ئەردۆغان دابووی، لێپرسینەوەی لێکرا و بە سێ ساڵ و شەش مانگ زیندانی سزا درا.

بە گوێرەی ئەم هەواڵە، دادگای سزادان بە وتنی ئەوەی کە قسەکانی ناوبراو وەکوو پەرلەمانتار، لە دەرەوەی سنووری ئازادی بەیان دێتە ئەژمار و بە پێی دەستووری تورکیادا سزا دەدرێت، سزای سێ ساڵ و نیو زیندانیی بۆ دەرکراوە.

لێدوانی دەمیرتاش لە فڕۆکەخانەی ئاتاتورک لە ساڵی 2015 کە تێیدا لە دژی ئەردۆغان ڕەخنەی توند هاتە ئاراوە، بووە هۆی کردنەوەی دۆسیەیەکی سزادان بۆ ناوبراو کە دوای نۆ کۆبوونەوەی لێپرسینەوە، سزای سێ ساڵ و نیو زیندانیی بۆ دەرکرا.

دادگای مافی مرۆڤی ئەوروپا خوازیاری ئازادکرانی دەمیرتاش بووە بەڵام حکومەتی تورکیا وڵامی طیچ وڵات و لایەنێکی لەم بارەوە نەداوەتەوە .

سەرپەیڤ