نیسان 18, 2021 08:26 Asia/Tehran
  • نێردرانی 22 دۆسیەی ھەڵوەشاندنی پارێزبەندیی دادڤانی بۆ 20 کەس لە پەرلەمانتارانی ھەدەپە و جەھەپە

سەرۆکی پەرلەمانی تورکیا لێکۆڵینەوە بۆ ھەڵوەشاندنی پارێزبەندیی دادڤانیی 20 پەرلەمانتاری دیکەی ھەدەپە و جەھەپەی خستە بەرنامەی کارەوە .

بە پێی راپۆرتی کوردپرێس ، لەم 22 دۆسیە دادڤانیە ، 12 دۆسیە بۆ 10 ئەندام پەرلەمانەکانی ھەدەپە و 10 دۆسیەش بۆ 10 ئەندام پەرلەمانەکانی جەھەپەیە . 

لە سەرۆکی پەرلەمانی تورکیا داواکراوە بە ھەڵگرتنی پارێزبەندیی دادڤانیی ئەم ئەندام پەرلەمانانە ، رێگا بدرێت دۆسیەکانی دادڤانیی بە تاوانەکانی بێڕێزی کردن بە سەرۆک کۆمار ، ھەڵخڕاندنی خەڵک ، بڵاوکردنەوەی بێزاری و دوژمنی ، بوختانلێدان و بێڕێزی کردن بە سایسەتوانانی دیکە ، بەدواداچوونی بۆ بکرێت . 

دوو رۆژ لەمەوبەریش دۆسیەی ھەڵوەشاندنی پارێزبەندیی دادڤانی بۆ 8 کەسی دیکە لە ئەندام پەرلەمانی جەھەپە لەوان کەمال قلیچدار ئوغڵوو سەرۆک ئەم حزبە و نوێنەری ئەستەموڵ بۆ سەرۆک پەرلەمان نێردرابوو . 

سەرپەیڤ