نیسان 19, 2021 12:25 Asia/Tehran
  • بەرزبوونەوەی ژماری توشبووان و قوربانیانی کۆرۆنا لە تورکیا

وەزیری تەندروستیی تورکیا باسی تۆمارکرانی 55 هەزار و 802 توشبووی نوێ بە کۆرۆنای کرد لەم وڵاتەدا .

بە پێی راپۆرتی هەواڵدەریی رادیۆ تەلەفزیۆنی ئێران ، فەخرەدین کوجا گوتی : بە پۆزەتیڤ دەرچوونی تاقیکردنەوەی کۆرۆنای 55 هەزار و 802 کەس لە رۆژ و شەوی رابردوودا ، ئاماری تووشبوان بە کۆرۆنا لەم وڵاتە گەیشتە 4 میلیۆن و 268 هەزار و 447 کەس .

 وەزیری تەندروستیی تورکیا گوتیشی : بە گیانلەدەستدانی 318 نەخۆشی کۆرۆنایی لە 24 کاتژمێری رابردوودا ژماری گیانلەدەستداوان گەیشتە 35 هەزار و 925 کەس و تا ئێستا سێ میلیۆن و 687 هەزار و 590 نەخۆشی کۆرۆنایییش چاکبوونەوە .

فەخرەدین کوجا گوتی : تورکیا لە سەخت و ناخۆشترین قۆناغی بڵاوبوونەوەی کۆرۆنا لە سەرەتاوە تائێستادایە .

سەرپەیڤ