قۆڵبەست کرانی ١٤ کەس بە تۆمەتی پەیوەندی لەگەڵ داعش لە تورکیا
https://kurdish.sahartv.ir/news/تورکیا-i395555-قۆڵبەست_کرانی_١٤_کەس_بە_تۆمەتی_پەیوەندی_لەگەڵ_داعش_لە_تورکیا
بنکەیەکی ھەواڵیی تورکیا باسی قۆڵبەستکرانی ١٤ شارومەندی دەرەکیی گومانلێکراو بە پەیوەندی لەگەڵ تاقمۆکەی ڕەشەکوژی داعشی کرد لە ئەستەمۆڵ.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
نیسان 20, 2021 13:10 Asia/Tehran
  • قۆڵبەست کرانی ١٤ کەس بە تۆمەتی پەیوەندی لەگەڵ داعش لە تورکیا

بنکەیەکی ھەواڵیی تورکیا باسی قۆڵبەستکرانی ١٤ شارومەندی دەرەکیی گومانلێکراو بە پەیوەندی لەگەڵ تاقمۆکەی ڕەشەکوژی داعشی کرد لە ئەستەمۆڵ.

بە پێی ڕاپۆرتی بنکەی ھەواڵدەریی تی ئا ڕتی، ئەم کەسانە ڕۆژی دووشەممە لە ھێرشی ھێزەکانی ڕێکخراوەی ھاواڵگریی نیشتیمانی و پۆلیسی تورکیا بۆ سەر ھەشت شوێنی پێشتر ناس کراو لە چوار ناوچەی ئەستەمۆڵ قۆڵبەست کراون.

بە قسەی کارەدەستانی ئاسایشتیی تورکیا ئەم کەسانە لەگەڵ تاقمۆکەی تیرۆریستی داعش لە پەیوەندی دا بوون و خۆیان بۆ ئۆپراسیۆن ئامادە دەکرد.

بە پێی ئەم ھەواڵانە لێپێچینەوە لە قۆڵبەستکراوان لە دایەرەی پۆلیسی ئەستەمۆڵ بەردەوامە.