نیسان 22, 2021 19:24 Asia/Tehran
  • وەدەرنرانی ئانکارا لە بەرنامەی «ئێف_٣٥»ی ئەمریکا

واشێنگتۆن بە شێوەی فەرمیانە بە تورکیای ڕاگەیاندووە کە ئانکارای لە بەرنامەی بەرھەمھێنانی فڕۆکەی شەڕکەری بەرەی پێنجەمی «ئێف_٣٥» وەدەر ناوە.

بە پێی ڕاپۆرتی ئانادۆلۆ، بەرپرسێکی پێنتاگۆن بە بێ ئەوەی شێوازی پێڕاگەیاندنی ئەم پەیامە لە لایەن پێنتاگۆنەوە بە ئانکارا ڕوون کاتەوە، تەنیا یاسی ئەوەی کرد کە ئەم بابەتە بە فەرمی بە ئانکارا ڕاگەیەندراوەو جەخت لەوە کراوەتەوە کە ڕێککەوتنە ھاوبەشە واژۆکراوەکەی ساڵی ٢٠٠٧ لەم پەیوەندییەدا ھەڵوەشاوەتەوەو لێکگەیین نامەیەکی تازە واژۆ کراوە کە تورکیا ناگرێتەوە.

ئەم ھەواڵە لە کاتێکدا بڵاو بووەتەوە کە ساڵی ٢٠١٩ ئەوە ڕاگەیەندرا کە ئەمریکا تورکیای لە بەر کڕینی سیستێمی بەرەڤانیی موشەکیی «ئێس_چوارسەد» لە ڕووسیا لەم بەرنامەیە وەلا ناوەو بە نیازە ڕادەست کردنی ئەم فڕۆکەشەڕکەرانە بە ئانکاراو ڕاھێنانی فڕۆکەوانەکانی ھەڵپەسێرێت.

تورکیا لە پاڵ ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا، بریتانیا، کەنەدا، دانیمارک، ئۆسترالیا، ئیتالیا، ھۆڵنداو نەرویژ بەشداری ئەم بەرڕنامەیە بوو کە بە پێی گرێبەستەکە ھەر کامەو لەم نۆ وڵاتەی کە لە چێکردنەی ئەم فڕۆکەشەڕکەرەدا بەشدارن، پارچەگەلێکی چێ دەکەن کە لە ئەنجام دا لە سێ ناوچەی جیھانەوە ئەو پارچانە کۆنترۆڵ دەکرێن و لێکدەدرێن. جێگای ئاماژەشە بێجگە لە ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا دوو کارگەکەی بەرھەمھێنانی ئەم فڕۆکەیە لە ئیتالیاو ژاپۆن دان.

سەرپەیڤ