کاردانەوەی تورکیا بەرامبەر بە نیازی ئەمریکا بۆ بە فەرمی ناسینی بەرەکوژیی ئەرمەنەکان
https://kurdish.sahartv.ir/news/تورکیا-i395632-کاردانەوەی_تورکیا_بەرامبەر_بە_نیازی_ئەمریکا_بۆ_بە_فەرمی_ناسینی_بەرەکوژیی_ئەرمەنەکان
پارتی دادوگەشەی تورکیا لە نیازی ئەمریکا بۆ بە فەرمی ناسینی بەرەکوژیی ئەرمەنەکان ڕەخنەی گرت.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
نیسان 23, 2021 06:16 Asia/Tehran
  • کاردانەوەی تورکیا بەرامبەر بە نیازی ئەمریکا بۆ بە فەرمی ناسینی بەرەکوژیی ئەرمەنەکان

پارتی دادوگەشەی تورکیا لە نیازی ئەمریکا بۆ بە فەرمی ناسینی بەرەکوژیی ئەرمەنەکان ڕەخنەی گرت.

بە پێی ڕاپۆرتی ھەواڵدەریی ئانادۆلۆ، «عومەر چیلیک» وتەبێژی پارتی دادوگەشەی دەستەڵاتدار لە تورکیا لە پرێس کۆنفرانسێکدا سەبارەت بە داخوازیی«جۆ بایدێن»ی سەرۆک کۆماری ئەمریکا لە سێناتۆرەکانی ئەم وڵاتە بۆ بە فەرمی ناسینی بەرەکوژیی ئەرمەنەکان وتی: کەڵک وەرگرتنی وڵاتێکی ھاوپەیمان لە دەستەواژەگەلێکی وەک بەرەکوژی و جینۆساید بۆ ئاماژە کردن بە ڕووداوگەلێکی مێژوویی، جێگای قەبووڵ نییە.

چلیک جەختی لەوەش کردەوە کە، سەرۆک کۆماری وڵاتەکەمان گەلێک جار پێی داگرتووە کە مێژوونووسان ئەرشیڤەکان تاوتوێ بکەن. ئێ مەش دەرکەی ئەرشیڤەکانمان دەخەینە سەر پشت.

٢٤ی ئاپریل ساڵڕۆژی قەڵاچۆی ئەرمەنەکانە بە ھۆی ئەمپراۆریەتی عوسمانییەوە، ئەمەش ھەمان کارەساتی دڵتەزێنە کە ئەرمەنەکان وەک بەرەکوژی و جینۆساید ناوی دەبەن و کەچی تورکیا قەڵاچۆو زیندان و دوورخستنەوەی ئەرمەنەکان لە ساڵی ١٩١٥ بە ھۆی حکومەتی عوسمانیەوە کە بە قسەی ئەرمەنەکان یەک و نیو ملوێن کوژراوی لێ کەوتەوە،بە بەرەکوژی و جینۆساید نازانێ و ڕەتی دەکاتەوە.