نیسان 26, 2021 15:14 Asia/Tehran
  • دادگاییکردنی ئەندامانی هەدەپە لەسەر دۆسیەی کۆبانی دەستیپێکرد

ئەمڕۆ دووشەممە، 26ی نیسان، “دۆسیەی کۆبانێ” لە دادگایەکی تورکیا دەستپێدەکات و بڕیارە 108 کەسایەتیی سیاسی، لە نێوانیاندا هاوسەرۆکانی پێشووی هەدەپە، بەتۆمەتی هاوکاریکردنی کوردانی سوریا دادگایی بکرێن.

 

تورکیا دۆسیەی کۆبانێ، وەک دۆسییەکی “تاوان” دژی کۆمەڵێک کەسایەتیی سیاسی کورد بەکاردەهێنێت و پشتگیریکردن لەو شارە کوردنشینەی سوریا، بە تاوان ناوەزەندکراوە.

سەڵاحەدین دەمیرتاش و فیگەن یوکسەکداغ، هاوسەرۆکانی پێشووتری پارتی دیموکراتی گەلان “هەدەپە”، لەناو ئەو کەسانەدان، کە لەسەر پرسی پشتگیری لە شاری کۆبانێ دادگایی دەکرێن، سەرەڕای ئەوەی پێشووتریش چەندین تۆمەتی دیکەیان ئاڕاستە کراوە.

پێشتریش دادگا تۆمەتی پشتگیری لە پەکەکەی دابووە پاڵ سەڵاحەدین دەمیرتاش و بە تۆمەتی پشتگیری لە تیرۆر دادگاییکرد، ئەگەرچی بە تەواوی ئەو تۆمەتانەی بەسەردا ساغنەبووەوە.

سەرپەیڤ