May 08, 2021 10:02 Asia/Tehran
  • توشبوونی زیاتر لە 20 ھەزار کەسی دیکە بە کۆرۆنا لە تورکیا

وەزیری تەندروستیی تورکیا رایگەیاند 20 ھەزار و 107 حاڵەتی نوێی توشبوون بە ڤایرۆسی کۆرۆنا لەم وڵاتە لە 24 کاتژمێری رابردوودا تۆمار کراوە .

بە پێی راپۆرتی ھەواڵدەریی رادیۆ تەلەفزیۆنی ئێران ، فەخرەدین کوجا شەوی رابردوو رایگەیاند ، بە تۆمارکرانی 20 ھەزار و 107 حاڵەتی نوێی توشبوون بە ڤایرۆسی کۆرۆنا لە تورکیا لە 24 کاتژمێری رابردوودا ، ژماری توشبووان بەم ڤایرۆسە لەم وڵاتەدا گشەتووەتە 4 میلیۆن و 998 ھەزار و 89 کەس .

وەزیری تەدروستیی تورکیا ژماری قوربانیانی ڤایرۆسی کۆرۆنا لەم وڵاتەشی 42 ھەزار و 465 کەس راگەیاند کە ئەم رەقەمە بە بەراورد لە گەڵ ئاماری رۆژی پێنجشەمە ، 278 کەس زیادی کردووە . 

ئەم رۆژانە تورکیا بە ھۆی بڵاوبوونەوەی کۆرۆنا ، لە دۆخێکی ناخۆشدایە . 

فەخرەدین کوجا وەزیری تەندروستیی تورکیا لەم دواییانەدا بە ئاماژە بە ئاماری باڵای  توشبووان و قوربانیانی کۆرۆنا لەم وڵاتەدا گوتبووی تورکیا لە ناخۆشترین قۆناغی بڵاوبوونەوەی پەتای کۆرۆنادایە . 

سەرپەیڤ