دانوستان بۆ ناردنی هێزی نێودەوڵەتیی بۆ ناوچە داگیرکراوەکانی فەلەستین
May 15, 2021 18:22 Asia/Tehran
تورکیا لە کۆگەی پەرلەمانیی رێکخراوی ناتۆ خوازیاری نێردرانی هێزی نێودەوڵەتیی بۆ ناوچە داگیرکراوەکانی فەلەستین بوو.
بە پێی راپۆرتی ئیسنا ، ئەحمەد بەرات چونکار جێگری سەرۆکی شاندی نوێنەرایەتیی تورکیا لە کۆگەی پەرلەمانیی ناتۆ بە ئاماژە بە پەلاماری لەشکەریانی رژێمی زایۆنی بۆسەر کەرتی غەززە و ناوچە فەلەستینیەکانی دیکە گوتی : دانوستان بۆ ناردنی ئاشتی پارێزانی نێودەوڵەتیی بۆ ناوچە داگیرکراوەکانی فەلەستین بەردەوامە .
چونکار گوتیشی : پرس و راوێژ لە گەڵ رێکخراوی هایکاریی ئیسلامیی و ژمارێکی دیکە لە وڵاتان بۆ راگرتنی پەلامارەکانی لەشکەریانی زایۆنی بۆسەر کەرتی غەززە و ناردنی هێزی نێودەوڵەتیی بۆ ناوچە داگیرکراوەکانی فەلەستینیش درێژەی هەیە .