May 18, 2021 16:40 Asia/Tehran
  • کوژرانی سەرکردەیەکی پەکەکە لە ھێرشی سوپای تورکیا

ھێزەکانی ئاسایشتی تورکیا لە درێژەی ھێزشە نایاساییەکانیان بۆ سەر ناوچەگەلێکی باکووری عێراق بانگەشەی ئەوە دەکەن کە گوایە سەرکردەیەکی پارتی کرێکارانی کوردستانیان کوشتووە.

بە پێی ڕاپۆرتی ھەواڵدەریی تەسنیم، کاربەدەستانی تورکیا بانگەشەی ئەوە دەکەن کە گوایە ئەوەی کوژراوە سەرکردایەتیی زۆرێک لە ھەڵمەتەکانی پەکەکە لە باکووری عێراق و سووریای بە ئەستۆ بووە.

ئەمە لە کاتێکدایە کە وەزیری بەرەڤانیی تورکیا بەرلەمە باسی کوژرانی زیاتر لە ١١٣ ئەندامی پەکەکەی کرد بوو لە ئۆپراسیۆنی جۆربەجۆردا لە ئەمساڵ.

ھێرشەکانی سوپای تورکیا بۆ سەر بنکەکانی پەکەکە لە باکووری عێراق لە کاتێکدا بەردەوامە کە کاربەدەستانی بەغدا گەلێک جار ئەم ھێرشانەیان ئیدانە کردووەو بە پێشێلکرانی سەروەری و دەستەڵاتی عێراقیان زانیوە.

سەرپەیڤ