May 18, 2021 16:52 Asia/Tehran
  • ڕەخنەی سەرۆکی پەرلەمانی تورکیا لە بێ دەنگەلێکردنی ڕێکخراوەی نەتەوەکان سەبارەت بە کارەساتی مرۆڤی لە غەززە

سەرۆکی پەرلەمانی تورکیا داخوازیی ڕێکخراوەی نەتەوەکان بۆ کۆتایی ھاتنی دڕندەکارییەکانی ڕژێمی زایونی دژی جەماوەری فەلەستینی لە ئاستی پێویست دا نەزانی و ڕەخنەی لێگرت.

بە پێی ڕاپۆرتی ماڵپەڕی «تی ئاڕ تی»، «مستەفا شینتۆپ» لە پەیامێکی توییتێری دا نووسی: ڕێکخراوەی نەتەوەکان دەبێ ھەرچی خێراتر پرسی قەڵاچۆی خەڵکی سڤیل و تاوانەکانی دژی مرۆڤانەی ڕژێمی ئیسرائیل بخاتە نێو بەرنامەی کاری خۆیەوە.

بەرلەمەش کۆمەڵێک لە کاربەدەستانی تورکیا ھێرشەکانی ئەم دواییەی ڕژێمی زایونی دژی جەماوەری بێ دەرەتانی فەلەستینیان ئیدانە کرد بوو. ئەمە لە کاتێکدایە کە دەوڵەتی تورکیا لە ماوەی مانگەکانی ئەم دواییە ھەوڵێکی تازەی بۆ پتەوکردنەوەی پەیوەندییەکانی لەگەڵ ڕژێمی زایونی دەست پێکردووە.

زیاتر لە ٢٠٠ کەس لە جەماوەری بێ دەرەتانی فەلەستین لەوانە ٥٨ منداڵ لە ھێرشەکانی ئەم دواییەی ڕژێمی زایونی شەھید کراون.

سەرپەیڤ