دوو بنکەی سەربازیی تورکیا لە باشووری ڕۆژھەڵاتی ئەم وڵاتە ھێرشی کرایە سەر
https://kurdish.sahartv.ir/news/تورکیا-i396717-دوو_بنکەی_سەربازیی_تورکیا_لە_باشووری_ڕۆژھەڵاتی_ئەم_وڵاتە_ھێرشی_کرایە_سەر
بنکە سەربازییەکانی تورکیا لە پارێزگاکانی باتمان و شەرناخ بە ھۆی کۆمەڵێک خۆفڕی چکۆلەوە ھێرشیان کرایە سەر.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
May 21, 2021 08:55 Asia/Tehran
  • دوو بنکەی سەربازیی تورکیا لە باشووری ڕۆژھەڵاتی ئەم وڵاتە ھێرشی کرایە سەر

بنکە سەربازییەکانی تورکیا لە پارێزگاکانی باتمان و شەرناخ بە ھۆی کۆمەڵێک خۆفڕی چکۆلەوە ھێرشیان کرایە سەر.

بە پێی ڕاپۆرتێکی ماڵپەڕی تی ئاڕ تی، وەزارەتی بەرەڤانیی تورکیا لە بەیاننامەیەک دا ڕایگەیاند: بنکەی خۆفڕەکان لە پارێزگای «باتمان» و بنکەی سەرکردایەتیی لەشکری ٢٣ی سوپای تورکیا لە پارێزگای «شەرناخ» نزیکی نیوەشەوی ڕابردوو کەوتنە بەر پەلامار.

لە درێژەی ئەم بەیاننامەیەدا ھاتووە، ئەم ھێرشانە بەرپەرچ دراونەتەوەو ھیچ زیانێکیان لێ نەکەوتووەتەوە.

ھێشتا ھیچ کەس و یان دەستەیەک بەرپرسایەتیی ئەم ھێرشانەی نەگرتووەتە ئەستۆ.