May 27, 2021 06:26 Asia/Tehran
  • بوختانی تورکیا بۆ «پەکەکە» لەمەڕ دەستخستنی خۆفڕ

ڕۆژنامەیەکی تورکیا نووسیویەتی: ھێزەکانی پارتی کرێکارانی کوردستانی ئەم وڵاتە «پەکەکە» لە ڕێگای ئیمارات و ھێندێک لە وڵاتانی دیکەوە کۆمەڵێک خۆفڕیان دەستکەوتووەو وادیارە بە نیازی بووژاندنەوەی توانایی سەربازیی خۆیانن لە ناوچەکەدا.

بە پێی ڕاپۆرتی ئیرنا، «ھەبەر تورک» نووسیویەتی: «پەکەکە» دەیان خۆفڕی دەستکەوتووە و بە نیازی وەرگرتنی ١٢٠ خۆفڕی دیکەشە لە ھێندێک وڵاتی وەک ئیماراتەوە.

ئەم ڕۆژنامەیە جەختی لەوەش کردووەتەوە کەف پارتی کرێکارانی کوردستانی تورکیا ئەو خۆفڕانەی وا لە ئیماراتی وەرگرتوون گواستووەتەوە بۆ سلێمانیی ھەرێمی کوردستان و پاشان بردوونی بۆ «مەخموور».

بە پێی ئەم ڕاپۆرتە، پارتی کرێکارانی کوردستان بۆ شاردنەوەی ئەم بابەتە ڕاسپاردەی کڕینی خۆفڕی تازە لە ڕێگای وڵاتانی دیکەوە پێ و شوێن دەگرێت.

 

سەرپەیڤ