واشنگتۆن : بۆ ھەڵوەشانی بایکۆتەکان پێشنیاری جێگرەومان داوە بە تورکیا
جێگری وەزیری دەرەوەی ئەمریکا گوتی ، واشنگتۆن پێشنیاری جێگرەوەی داوە بە تورکیا بۆ ھەڵوەشانی بایکۆتەکان بە ھۆی کڕینی سیستمی بەرگریی موشەکیی ئێس-400 ی روسی .
ڤەندی شێرمەن جێگری وەزیری دەرەوەی ئەمریکا رۆژی ھەینی لە وتووێژ لە گەڵ سی ئێن ئێن دا گوتی : ئێمە ھەندێ بەدیلمان داوە بە تورکیا . ئەوان ئەگەر بیانھەوێ لە ژێر ئەم بایکۆتانە بچنەدەر رێک دەزانن چی بکەن . ھیوادارین بتوانین رێگایەک بەرەو پێشەوە بدۆزینەوە .
لێدوانەکانی شێرمەن لە کاتێکدا دێتە ئاراوە کە ئەو چەند رۆژ لەمەوبەر سەردانی ئانکارای کردبوو تا یەکەم کاربەدەستی حکومەتی بایدێن بێت کە سەردانی تورکیا دەکات .
واشنگتۆن لە دیسامبری 2020 تورکیای لەبەر کڕینی سیستمی بەرگری موشەکیی ئێس - 400 لە روسیا بایکۆت کرد . تورکیا ھەروەھا لە ساڵی 2019 دا لە لایەن پەنتاگۆن لە بەرنامەی فڕۆکە جەنگیەکانی نەوەی پێنجەمی ئێف - 35 دوورخرایەوە .