حوزه‌یران 03, 2021 06:11 Asia/Tehran
  • ئەردوغان: پێمان دەکرێ ھێرشی سەربازی بکەینه سەر حەشارگەکانی «پەکەکە» له قوڵایی خاکی عێراق دا

سەرۆک کۆماری تورکیا وێڕای وشداری دان بە دەوڵەتی عێراق وتی: ئەگەر بێت و ھێرشی میلیشیا کوردەکان لە ئوردوگای «مەخموور»ەوە بەردەوام بکرێت، ھێزە چەکدارەکانی تورکیا ھێرش دەکەنە سەر ئەو شوێنە.

بە پێی ڕاپۆرتی ھەواڵدەریی ڕۆیتێرز، «ڕەجەب تەیب ئەردوغان» سەرۆک کۆماری تورکیا لە وتووێژێکدا لەگەڵ کەماڵی «تی ئاڕ تی» وێڕای وشداری دان بە عێراق وتی: تورکیا پێی دەکرێ ھەڵکوتێتە سەر ئوردوگایەک کە بووەتە مۆڵگەی میلیشیا کوردەکان و شوێنێکی ھێوری بۆ بەدی ھێناون.

دیارە ئاماژەی «ئەردوغان» بۆ ئۆردووگای «مەخموور»ی باکووری عێراق ھەڵکەوتوو لە ١٨٠ کیلومەتریی سنووری تورکیا و لە بەرزایی زنجیرەچیای «قەندیل»ـە کە بە پێی بانگەشەی کاربەدەستانی تورکیا میوانداری ھەزارانئ پەناخوازی تورکیایە.

ئەردوغان جەختی لەوەش کردووەتەوە کە، ئەگەر ڕێکخراوەی نەتەوەکان ئەو شوێنە ڕانەماڵێت، ئێمە بۆخۆمان وەکو ئەندامێکی ڕێکخراوەی نەتەوەکان ئەو کارە دەکەین، ئێمە دەبێ ھەتا کەنگێ لە بارەی ئەو شوێنە دان بەخۆماندا بگرین؟

سەرپەیڤ