حوزه‌یران 03, 2021 16:23 Asia/Tehran
  • گەڕانەوەی کارناسانی بەرەڤانیی ڕووسیا لە ئانکارا

تورکیا کارناسانی ڕووسیی سیستێمی موشەکیی (ئێس_چوارسەد)ی دەگەڕێنێتەوە بۆ ڕووسیا.

بە پێی ڕاپۆرتی کوردپرێس، ئانکارا بە مەبەستی ناردنی پەیامی ئاشتی بۆ ئەمریکا داوای چوونەدەرەوەی کارناسانی ڕووسیی سیستێمی موشەکیی (ئێس_چوارسەد)ی لەو وڵاتە کردووە. ئەمەش لە کاتێکدایە کە ئاڵۆزییەکان لە سەر کێشەی  سیستێمی موشەکیی (ئێس_چوارسەد)ی ڕووسیا لە نێوان تورکیاو ئەمریکا کە لە کاتی سەرۆک کۆمارەتیی «دۆناڵد ترەمپ»ەوە دەستی پێکرا، لە سەردەمی «جۆ بایدێن»یش ھەروا بەردەوامە.

بە پێی ئەم ڕاپۆرتە، «بایدێن»و «ئەردوغان» بڕیارە لە کۆبوونەوەکەی ناتۆ کە لە ١٤ی ژوئەن لە برۆکسێڵ بەرپا دەکرێت، چاویان بە یەکتر بکەوێت.

بەرلەمە «مەولوود چاووش ئوغلو» وەزیری کاروباری دەرەوەی تورکیا پێی داگرت، تورکیا ئامادە نییە بۆ وەدی ھێنانی تەواوی داخوازییەکانی ئەمریکا و ھەڵوەشاندنەوەی بایکۆتەکان بژاردەی سیستێمی موشەکی لە بەرنامەی خۆی وەلا بنێت.

سەرپەیڤ