داخوازیی نەیاران بۆ وازھێنانی ئەردوغان و بەرپاکرانی ھەڵبژاردنی پێشوەختە
نەیاران لە تورکیا داوایان لە سەرۆک کۆماری ئەم وڵاتە کرد کە بۆ ڕزگاربوونی وڵات واز لە دەستەڵات بھێنێ و ھەڵبژاردنی پێشوەختەی پەرلەمانی و سەرۆک کۆمارەتی بەرپا بکرێت.
«عەلی باباجان» سەرۆکی پارتی دیموکراسی و پێشکەوتنی تورکیا لە بارەی بەردەوامیی کوێرەوەرییەکانی گەلی ئەم وڵاتە لە کاتی مانەوەی پارتی دادوگەشە لە سەر دەستەڵات وشداریی دا.
«باباجان» لە وتەگەلێکدا لە ئاھەنگی کرانەوەی نووسینگەی تازەی ئەم پارتە لە ڕۆژھەڵاتی تورکیا وتی:«ڕەجەب تەیب ئەردوغان»ی سەرۆک کۆماری تورکیا ئەگەر بێتو واز لە دەستەڵات نەھێنێ، ئەم وڵاتە ڕۆژ لەدوای ڕۆژ زیاتر بە قوتی ڕەنج و کوێرەوەری دا دەچێتەوە.
یاریدەری پێشووتری سەرۆک وەزیرانی تورکیا وتیشی: گرفتی ھەژاری لەم وڵاتەدا ھەتا ئەو جێگایە پەرەی سەندووە کە شارومەندان دەبێ لە زبڵدانەکاندا بە دوای خواردندا بگەڕێن و لە بەر دەستکورتی خۆیان بکوژن.
دوای ئەوەی کە ئەردوغان شەوی شەممە باشی دۆزرانەوەی ھەرێمی تازەی گازی سروشتیی کرد لە ناوچەی دەریای ڕەش، «ئەحمەد داوود ئوغلو» سەرۆکی پارتی «داھاتوو» و سەرۆک وەزیرانی پێشووتری تورکیاش بە توندی ھێرشی کردە سەر ئەردوغان و وەک گەورەترین گەمژەی تورکیا ناوی برد و پێی وت: بێ دەنگ بە، چونکو لێت نەوەشایەوە ئابووریی تورکیا ڕێک و پێک مکەیتەوەو خەڵکت توشی نەھامەتی کردووە.
ئەمەو لە لایەکی دیکەوە «فائیق ئوزتراک» وتەبێژی پارتی کۆماریخوازی گەل گەورەترین پارتی نەیاری دەوڵەتی ئەردوغانیش ڕوو لە ناوبراو جەختی کردووە، کاتی ماڵئاویی ئەو دەستەڵاتەی کە خەیانەتی لە متمانەی خەڵک کرد ، گەییشتووە.