بانگەشەی نادیموکرات بوونی ئێران ڕاست نییە
«دوغو پرینچیک» ڕێبەری پارتی نیشتیمانی تورکیا وێڕای ڕەتکردنەوەی بانگەشەی نادیموکرات بوونی ئێران وتی: ئەمریکاو جیھانی ڕۆژئاوا، بۆ ئەو وڵاتانەی کە ناتوانن بەسەریاندا زاڵ ببن بوختانی نادیموکرات بوون، دەکەن.
ڕێبەری پارتی نیشتیمانی تورکیا وێڕای ئاماژە کردن بە نزیک بوونەوەی کاتی ھەڵبژاردن لە ئێراندا، وتیشی: بەھیوام جەماوەری ئێران سەرۆک کۆمارێکی سەرکەوتوو بۆ ئەو حکومەتەی کە لە لایەن ئایەتوڵڵا خامەنەییەوە ڕابەرایەتی دەکرێت، ھەڵبژێرن.
«پرینچیک»پێشی داگرت: ئێمە متمانەمان بە ئێرانەو چاوەڕوانی ڕاگەیەندرانی دەرەنجامی ھەڵبژاردنەکانی ئێران دەکەین.
ناوبراو وتیشی: ئێران وڵاتێکی گەورەیە بۆ تورکیاو وڵاتێکی جێی بڕوایە لە خەباتی دژی ئەمپریالیزمی ئەمریکاو زایونیزمی ئیسرائیل دا.
ڕێبەری پارتی نیشتیمانی تورکیا وتیشی: بە دڵنیاییەوە سەرۆک کۆماری ھەڵبژاردەی جەماوەری ئێرانیش لە ڕوانگەی تەواوی وڵاتانی ناوچەکە کە خەریکی مشت و مڕن لەگەڵ ئەمپریالیزم و زایونیزمی ئەمریکاو ئیسرائیل دا، دەرەنجامێکی باشی لێ دەکەوێتەوە.