بانگەشەی نادیموکرات بوونی ئێران ڕاست نییە
https://kurdish.sahartv.ir/news/تورکیا-i397347-بانگەشەی_نادیموکرات_بوونی_ئێران_ڕاست_نییە
«دوغو پرینچیک» ڕێبەری پارتی نیشتیمانی تورکیا وێڕای ڕەتکردنەوەی بانگەشەی نادیموکرات بوونی ئێران وتی: ئەمریکاو جیھانی ڕۆژئاوا، بۆ ئەو وڵاتانەی کە ناتوانن بەسەریاندا زاڵ ببن بوختانی نادیموکرات بوون، دەکەن.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
حوزه‌یران 08, 2021 10:58 Asia/Tehran
  • بانگەشەی نادیموکرات بوونی ئێران ڕاست نییە

«دوغو پرینچیک» ڕێبەری پارتی نیشتیمانی تورکیا وێڕای ڕەتکردنەوەی بانگەشەی نادیموکرات بوونی ئێران وتی: ئەمریکاو جیھانی ڕۆژئاوا، بۆ ئەو وڵاتانەی کە ناتوانن بەسەریاندا زاڵ ببن بوختانی نادیموکرات بوون، دەکەن.

ڕێبەری پارتی نیشتیمانی تورکیا وێڕای ئاماژە کردن بە نزیک بوونەوەی کاتی ھەڵبژاردن لە ئێراندا، وتیشی: بەھیوام جەماوەری ئێران سەرۆک کۆمارێکی سەرکەوتوو بۆ ئەو حکومەتەی کە لە لایەن ئایەتوڵڵا خامەنەییەوە ڕابەرایەتی دەکرێت، ھەڵبژێرن.

«پرینچیک»پێشی داگرت: ئێمە متمانەمان بە ئێرانەو چاوەڕوانی ڕاگەیەندرانی دەرەنجامی ھەڵبژاردنەکانی ئێران دەکەین.

ناوبراو وتیشی: ئێران وڵاتێکی گەورەیە بۆ تورکیاو وڵاتێکی جێی بڕوایە لە خەباتی دژی ئەمپریالیزمی ئەمریکاو زایونیزمی ئیسرائیل دا.

 ڕێبەری پارتی نیشتیمانی تورکیا وتیشی: بە دڵنیاییەوە سەرۆک کۆماری ھەڵبژاردەی جەماوەری ئێرانیش لە ڕوانگەی تەواوی وڵاتانی ناوچەکە کە خەریکی مشت و مڕن لەگەڵ ئەمپریالیزم و زایونیزمی ئەمریکاو ئیسرائیل دا، دەرەنجامێکی باشی لێ دەکەوێتەوە.