هۆشداریدانی فیدان لەمەڕ جم و جۆڵی سەربازیی رژیمی زایۆنیستی لە سووریا
https://kurdish.sahartv.ir/news/تورکیا-i448330-هۆشداریدانی_فیدان_لەمەڕ_جم_و_جۆڵی_سەربازیی_رژیمی_زایۆنیستی_لە_سووریا
وەزیری دەرەوەی تورکیا، ڕژیمی زایۆنیستی تۆمەتبار کرد بە گواستنەوەی بەردەوامی چەکەمەنی بۆ گرووپێک لەناو خاکی سووریاو هەروەها بوارخۆشکردن بۆ جێبەجێکردنی ئۆپەراسیۆنی سەربازیی لەو وڵاتەدا.
(last modified 2026-11-22T16:25:53+00:00 )
تشرینی دووه‌م 22, 2026 19:54 Asia/Tehran
  • هۆشداریدانی فیدان لەمەڕ جم و جۆڵی سەربازیی رژیمی زایۆنیستی لە سووریا

وەزیری دەرەوەی تورکیا، ڕژیمی زایۆنیستی تۆمەتبار کرد بە گواستنەوەی بەردەوامی چەکەمەنی بۆ گرووپێک لەناو خاکی سووریاو هەروەها بوارخۆشکردن بۆ جێبەجێکردنی ئۆپەراسیۆنی سەربازیی لەو وڵاتەدا.

 

هاکان فیدان وتی: کۆپتەرەکانی رژیمی زایۆنیستی هەموو هەفتەیەک چەکەمەنی دەگوێزنەوە بۆ ئەو گرووپە لە ناو خاکی سووریادا. وتیشی: ئەو گرووپە لەهەوڵی جێبەجێکردنی کردەی دنەدەرانە دژ بە سوپای سووریایە هەتا رژیمی زایۆنیستی بتوانێ بەو بیانووە، ئۆپەراسیۆنی سەربازیی تازە لەدژ سووریا دەس پێ بکات. فیدان هەروەها وێڕای ئاماژە بە ئاگادارکردنەوەی ئەمریکا، وڵاتانی ئەورووپی و هاوپەیمانە ناوچەییەکانی تورکیا لەبارەی ئەو سێناریۆیە، هۆشداریی دا؛ شوێنهاتی وەها ئۆپەراسیۆنێکی سەربازیی بە سووریا بەرتەسک نابێتەوەو دەتوانێ ناوچە بەرەوڕووی شەڕو پێکدادان و ناسەقامیی تازە بکات. وەزیری دەرەوەی تورکیا هەروەها رژیمی زایۆنیستی تۆمەتبار کرد بە هەوڵدان بۆ لاوازکردن و پارچە پارچە کردنی وڵاتانی دراوسێ و داوای لە کۆمەڵگای نێودەوڵەتیی کرد، ئەو هەڕەشە بە جیددیی بگرێ.