بۆچوونی نەرێنیی زۆرینەی خەڵکی تورکیا بەرامبەر بە پەیوەندی لەگەڵ ئەمریکا
حوزهیران 10, 2021 07:47 Asia/Tehran
تازەترین ڕاوەرگرتنەکان لە تورکیا دەربڕی ڕەش بینیی جەماوەری ئەم وڵاتە بەرامبەر بە ئەمریکایە.
بە پێی ڕاپۆرتی ھەواڵدەریی ڕادیۆو تەلەفزیۆن، بە پێی دەرەنجامی ڕاوەرگرتنی «ئاردا سوروی_Areda Survey» لە بواری سیاسەتی دەرەوەیی تورکیا، ئەمریکاو ڕژێمی زایونیی ئیسرائیل گەورەترین ھەڕەشەی ئاسایشتی بۆ ئەو وڵاتە دێنە ئەژمار.
لە ڕوانگەی سەدی ٥٤ پۆیینت ٦ی جەماوەری تورکیاوە، ئەمریکا یەکەم ھەڕەشەی ئاسایشتی بۆ تورکیا دێتە ئەژمارو ئیسرائیل بە سەدی ٥١و عەرەبستان بە سەدی ٣٠ پۆیینت ٧ لە ڕیزەکانی دواتردان.
بەم پێیە وا دەردەکەوێت کە سەدی ٨٨ی بەشدارانی ڕاوەرگرتنەکە ڕەوتی پەیوەندییەکانی تورکیا و ئەمریکایان بە ئەرێنی نەزانیوە.