حوزه‌یران 15, 2021 07:09 Asia/Tehran
  • وتووێژی ٤٥ خولەکیی مەکرۆن لەگەڵ ئەردوغان لە کۆبوونەوەی «ناتۆ»

سەرباری دەمەقڕەی نێوان سەرۆکانی ھەردووک وڵاتی تورکیاو فەرەنسا لە ماوەی یەکساڵی ڕابردوو، بەڵام دیدارو وتووێژی نێوان «ئەردوغان» و «مەکرۆن» لە کۆبوونەوەکانی «ناتۆ» ٤٥ خولەکی خایاند.

بە پێی ڕاپۆرتی ئیرنا بە گێڕانەوە لە «سی ئێن ئێن»ەوە، «ئێمانۆئێل مەکرۆن» سەرۆک کۆماری فەرەنساو «ڕەجەب تەیب ئەردوغان» سەرۆک کۆماری تورکیا شەوی سێ شەممە لە پەراوێزی دانیشتنەکانی «ناتۆ» لە برۆکسێڵ پێکەوە کۆ بوونەوە.

ھەر لەم پەیوەندییەدا مەکرۆن لە پەیامێکی توییتێری دا نووسی: بەرلە دانیشتنەکەی «ناتۆ» من لەگەڵ «ئەردوغان»ی سەرۆک کۆماری تورکیا بە مەبەستی بەرەوپێش چوونێکی زوڵاڵ لە سەر بنەمای ڕێزگرتن و دەستەڵاتی بەرامبەر بە تێروتەسەلی وتووێژم کرد.

بە قسەی سەرۆک کۆماری فەرەنسا، چاوپێکەوتنەکەی لەگەڵ «ئەردوغان» بە تێکڕایی ٤٥ خولەکی زیاتری خایاند، چونکو ھەردووک لا تامەزرۆی وتووێژ بوون سەبارەت بە تەواوی پرسەکان، لەوانە ڕوون کردنەوەی ستراتژیی نێوان ھاوپەیمانان سەبارەت بە بایەخ و بنەماو یاساوڕێساکانی ناتۆو ھەروەھا ڕەوشتی لیبی و سووریا.

مەکرۆن لەو دیدارەدا ھەروەھا ھەلی ئەوەشی بۆ ھەڵکەوت ھەتا ھەڵوێستی خۆی و فەرەنسا سەبارەت بە ئیسلام ڕوون کاتەوە.

ئەو دانیشتنە دەرفەتی ئەوەی بۆ «مەکرۆن» ڕەخساند ھەتا جارێکی تر ئەوە دووپات کاتەوە کە فەرەنسا ڕێزلە ئیسلام و موسڵمانان دەگرێت و سکۆلاریزمی فەرەنسا ڕێزی تەواوی ئایینەکان دەپارێزێت.

سەرپەیڤ