حوزه‌یران 15, 2021 10:18 Asia/Tehran
  • دۆلاری ئەمریکا لە گرێبەستە بازرگانییەکانی نێوان تورکیاو چین وەلانرا

تورکیا جارێکی تر بەبێ بەکارھێنانی دۆلار گرێبەستی بازرگانیی لەگەڵ چین واژۆ کرد.

بە پێی ڕاپۆرتی ھەواڵدەریی بلۆمبێرگ، بایەخی ئەم گرێبەستە کە ھەواڵی مۆر کرانەکەی لە لایەن «ڕەجەب تەیب ئەردوغان»ی سەرۆک کۆماری تورکیاوە بڵاو بووەتەوە، ٣ ملیاردو ٦٠٠ ملوێن دۆلار مەزەندە کراوە.

بە پێی بڕگەکانی ئەم گرێبەستە، بەرھەمەکانی چێکراوی تورکیاو چین بە بێ بژاردنی پارە کە ھەموو جارێکیش بە دۆلار ئەنجام دەگرێت، ئاڵووێر دەکرێت.

ھەردووک وڵاتەکە ھەتا ئێستا بە بێ بەکارھێنانی دۆلار شەش ملیارد دۆلار گرێبەستی بازرگانیان مۆر کردووە.

یەکەم گرێبەستی بازرگانیی چین و ڕووسیاش ھەر بە ھەمان شێوە لە ساڵی ٢٠١٢ دا گرێ درا.

لە ئێستادا پارەی ھاوردەی ترۆمبیل لە چینەوە بۆ تۆرکیا بە یوانی چین دەبژێردرێت.

سەرپەیڤ