حوزه‌یران 17, 2021 07:09 Asia/Tehran
  • پێشنیاری ئەردوغان بۆ ھاوکاری لەگەڵ ئێران و ڕووسیا لەمەڕ بنیاتنانەوەی «قەرەباغ»

سەرۆک کۆماری تورکیا پێشنیاری ھاوکاریی داوەتە ئێران و ڕووسیا بۆ بنیاتنانەوەی ناوچەی «قەرەباغ».

بە پێی ڕاپۆرتی ڕۆژی چوارشەممەی ھەواڵدەریی تاس، «ڕەجەب تەیب ئەردوغان» لە پرێس کۆنفرانسێکدا لەگەڵ «ئیلھام عەلی ئۆف» ھاوتای خۆی لە کۆماری ئازەربایجان لە شاری «شوشا» لە ناوچەی «قەرەباغ» وتی: ئێمە پێشنیاری ئەوەمان کردووە کە لە چوارچێوەی ھاریکارییەکی شەش قۆڵی لەگەڵ ئێران، ڕووسیا، کۆماری ئازەربایجان، ئەرمینیا و گورجستان بۆ بنیاتنانەوەی «قەرەباغ» ھەنگاو ھەڵگرین.

سەرۆک کۆماری تورکیا وتیشی: کۆتایی ھاتنی دوژمنایەتییەکان لە «قەرەباغ» دەرفەتی بەربڵاو بۆ ھاریکاریی نێودەوڵەتی لە ناوچەکەدا دەڕەخسێنێ.

پێکدادانەکانی کۆماری ئازەربایجان و ئەرمینیا لە ٢٧ی سپتامبەری ٢٠٢٠ لە ناوچەی کێشەلەسەری «قەرەباغ» سەرەنجام دوای کوژران و بریندارێکی زۆر لە نێوان ھەردووک لا، دەھەمی نوامبەری ٢٠٢٠ بە نێوەندگریی ڕووسیا کۆتایی پێ ھات.

سەرپەیڤ