حوزه‌یران 17, 2021 17:52 Asia/Tehran
  • زەریف گەییشتە تورکیا

وەزیری کاروباری دەرەوەی کۆماری ئیسلامیی ئێران و شاندەکەی ھاوڕێی بە مەبەستی بەشداری لە کۆگەی دیپلۆماسیی ئانتالیا گەییشتە تورکیا.

بە پێی ڕاپۆرتی ئیسنا، «موحەممەد جەواد زەریف» وەزیری کاروباری دەرەوەی کۆماری ئیسلامیی ئێران ئەمڕۆ پێنج شەممە گەییشتە تورکیا ھەتا لە کۆبوونەوەکانی کۆگەی دیپلۆماسیی ئانتالیا لە بارەی دکتۆرینی دراوسێیەتیی کۆماری ئیسلامیی ئێران وتارێک پێشکەش کات و سیاسەتەکانی ئێران لەم بارەیەوە شی کاتەوە.

وەزیری کاروباری دەرەوەی کۆماری ئیسلامیی ئێران لە پەراوێزی ئەم کۆبوونەوانەدا لەگەڵ کۆمەڵێک لە کاربەدەستانی باڵاو وەزیرانی دەرەوەی وڵاتانی بەشدار دیدارو وتووێز دەکات و لە کۆبوونەوەی سێ قۆڵیی وەزیری دەرەوەی ئێران و تورکیاو ئەفغانستانیش بەشداری دەکات.

بە پێی ئەم ڕاپۆرتە، کۆگەی دیپلۆماسیی ئانتالیا سبەینێ ھەینی بە لێدوانی ڕەجەب تەیب ئەردوغان سەرۆک کۆماری تورکیا دەست بەکار دەبێت.

ئەم کۆبوونەوەیە بە ئامادە بوونی کاربەدەستانی باڵای وڵاتان، وەزیرانی دەرەوە، سەرۆکانی ڕێکخراوە نێونەتەوەیی و ناوچەییەکان و دیپلۆماتە ھەڵکەوتەکان بەڕێوە دەچێت.

کۆگەی دیپلۆماسیی ئانتالیا

سەرپەیڤ