حوزه‌یران 18, 2021 14:50 Asia/Tehran
  • وەزیری دەرەوەی ئێران: مافی چارەی خۆنووسین گرینگترین مافی جەماوەرە

وەزیری دەرەوەی ئێران وتی: مافی چارەی خۆنووسین گرینگترین مافێکە کە جەماوەری ئێران لە سای شۆڕش بەدەستیان ھێناوە.

بە پێی ڕاپۆرتی ڕۆژی ھەینیی فەرمانگەی ڕاگەیاندن و کاروباری وتەبێژیی وەزارەتی دەرەوە، «موحەممەد جەواد زەریف» وەزیری کاروباری دەرەوەی ئێران کە بۆ بەشداری کردن لە دانیشتنی کۆگەی دیپلۆماسیی ئانتالیا سەردانی تورکیای کردووە، بەیانیی ئەمڕۆ دوای خستنی دەنگی خۆی لە سندوق وتیشی: کۆماری بوونی نیزام لەو دەستکەوتە ھەرە گرینگانەی شۆڕش بووەو سندوقی دەنگ باشترین جێگایە بۆ دیاری کردنی چارەنووسی خۆو داھاتووی منداڵەکان و دیاری کردنی ئاراستەی وڵات.

وەزیری دەرەوەی ئێران وتیشی: ئەوەی لە لایەن خەڵکەوە ھەڵبژێردرێت، بۆ ھەمووان جێگای ڕێزە و ئینشائەڵڵا سەرکەوتوو دەبێت.

لە ئێستادا لە ئێرانی ئیسلامی سیانزەھەمین خولی ھەڵبژاردنی سەرۆک کۆمارەتی، شەشەمین خولی ئەنجومەنە ئیسلامییەکانی شارودێ و ھەڵبژاردنی نێواندەورەیی پێنجەمین خولی مەجلیسی خوبرەکانی ڕابەری و ھەروەھا ھەڵبژاردنی نێواندەورەیی یانزەھەمین خولی مەجلیسی شورای ئیسلامی خەریکە بەڕێوە دەچێت.

سەرپەیڤ