حوزه‌یران 19, 2021 16:31 Asia/Tehran
  • دەمیرتاش لەسەر هێرشەکەی سەر بارەگای هەدەپە لە ئیزمیر پەیامێکی بڵاوکردەوە

‌ سەلاحەدین دەمیرتاش، هاوسەرۆکی پێشووی هەدەپە کە لە زیندانە لەسەر هێرشەکەی سەر بارەگای حیزبەکەی لە ئیزمیر پەیامێکی بڵاوکردەوەو رایگەیاند "هەرگیز دەست لە خەباتی دیموکراسی و ئاشتی خۆمان هەڵناگرین."

سەلاحەدین دەمیرتاش لە هەژماری خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی تویتەر لە پەیامێکدا بۆ ئەو ئەندامەی هەدەپە کە ئافرەتێکەو ناوی دەنیز لە هێرشەکەی سەر بارەگای حیزبەکەی لە ئیزمیر کوژرا، دەڵێت" من بۆ هاوڕێمان دەنیز پۆیراز کە بە شێوەیەکی ناشیرین کوژرا، نزا لە خودا دەکەم بۆی و سەرەخۆشی لە خانەوادەکەی دەکەم."

دەمیرتاش دەشلێت " ئازاری گەورەی بەرخۆدانی ئێمە زۆر گەورەیە و ئێمە ئەنجامدەرانی ئەو کارە دەناسین و دەزانین ئامانجیان چییە و ناکەوینەبەر هێرشی ئەوان و هەرگیز دەست لە خەباتی دیموکراسی و ئاشتی خۆمان هەڵناگرین."

" ئێمە حسابی هەموو ئەو کارانە لەبەردەم یاسادا دەکەین و خوازیارین هەمووان پێکەوە کۆمەڵگایەکی ئاشتی و ئازاد مسۆگەر بکەین." ( وەک دەمیرتاش رایگەیاند).

پێنجشەممە، هێرشکرایە سەر باڵەخانەی هەدەپە لە شاری ئیزمیر و تێیدا ئەندامێکی هەدەپە بەناوی دەنیز پۆیزار کە تەمەنی ٣٥ ساڵ بوو کوژرا.

سەرپەیڤ