ئەمریکا تورکیای خستە لیستی وڵاتانێک کە بازرگانی بە مرۆڤ دەکەن
تهمووز 03, 2021 19:10 Asia/Tehran
وەزارەتى دەرەوەى ئەمەریکا لە راپۆرتێکدا کە بەناونیشانى"بازرگانیکردن بە مرۆڤ" بڵاویکردوەتەوە، تورکیای خستۆتە لیستى ئەو وڵاتانەوە کە تێوەگلاون لە چەکدارکردنى منداڵان.
راپۆرتەکە هۆکارى دانانى تورکیاى لەلیستى ئەو وڵاتانەندا بۆ ئەوە گەڕاندوەتەوە کە تورکیا ماوەیەکى زۆرە پشتیوانى گروپى چەکدارى سوڵتان موراد دەکات کە بەشێکە لە ئۆپۆزسیۆنى سوریا، بەپێى راپۆرتەکانى وەزارەتى دەرەوەى ئەمەریکاش، ئەو گروپە منداڵان چەکدار دەکات و لە شەڕەکاندا بەکاریان دەهێنێت.ئەوەش یەکەمجارە ئەمەریکا یەکێک لە هاوپەیمانەکانى لە پەیمانى ناتۆ بخاتە لیستى ئەو وڵاتانەى کە تێوەگلاون لە چەکدارکردنى منداڵان و بەکارهێنانیان لە ململانێ سەربازییەکان.