گۆڕدرانی سەرۆکانی پۆلیسی ٤٣ پارێزگای تورکیا
تهمووز 07, 2021 17:01 Asia/Tehran
ماڵپەڕی تی ئاڕ تیی تورکیا باسی گۆڕدرانی سەرۆکانی پۆلیسی ٤٣ پارێزگای ئەم وڵاتەی کردووە.
بە پێی ڕاپۆرتی ماڵپەڕی تی ئاڕ تیی تورکیا، سەرۆکانی پۆلیسی ١٠ پارێزگای ئەم وڵاتە لەوانە، ئامەد، ئەرزەنجان و ترابوزان کەوتنەژێر ڕکێفی پێکھاتەی ناوەندیی پۆلیس لە ئانکارا.
سەرۆکانی تازەی پۆلیسی ٣٣ پارێزگاش دیاری کران.
سەرۆکانی تازەی پۆلیسی چەند پارێزگا لەوانە ئەرزەنجان، سیواس، بتلیس و کیلیس لە پشکێنەرانی باڵای پۆلیسی تورکیان.
بڕیاری دیاری کردنی ئەم کەسانە کە بە واژۆی «ڕەجەب تەیب ئەردوغان» لەم پۆستانەدا دانراون لە ژمارەی ئەمڕۆی ڕۆژنامەی فەرمیی دەوڵەتی ئەم وڵاتە بڵاو بووەتەوە.