ته‌مووز 11, 2021 20:14 Asia/Tehran
  • ئەردوغان: بەردەوامیی داگیرکاریی ئیسرائیل ئاشتی لە ناوچەکەدا لەبار دەبات

سەرۆک کۆماری تورکیا ڕایگەیاند: ھەتا کاتێک کە ڕژێمی ئیسرائیل لە سەر سیاسەتەکانی داگیرکەرانەی بەردەوام بێت، ئاشتی و سەقام لە ناوچەکە نایەتە دی.

بە پێی ڕاپۆرتی ئیرنا، کەناڵی ئەلجەزیرەی قەتەر ئەمڕۆ یەکشەممە ڕایگەیاند:«ڕەجەب تەیب ئەردوغان» سەرۆک کۆماری تورکیا جەختی لەوە کردووەتەوە کە، ئانکارا لە بەرامبەر ئەو ستەمانەی کە ڕژێمی ئیسرائیل لە فەلەستینی دەکات بێ دەنگەی لێنەکردووەو ناشیکات.

ناوبراو کە لە دیداری لەگەڵ «مەحمود عەبباس» سەرۆکی پێکھاتەی خۆبەڕێوەبەری فەلەستین قسەی دەکرد، وتیشی: تورکیا لە ڕەوتی ئاشتیی تاقمە فەلەستینییەکان داکۆکی دەکات.

بە پێی ئەم ڕاپۆرتە، سەرۆک کۆماری تورکیاو سەرۆکی پێکھاتەی خۆبەڕێوەبەری فەلەستین لەم دیدارەدا کە لە ئەستەمۆڵ ئەنجامی گرت، لە بارەی ھاوکارییەکانی بەرامبەرو گۆڕانکارییە مرۆڤییەکان لە سەرزەوییە داگیرکراوەکان وتووێژیان کرد.

ھەر لە دیدارەکەدا «مەحمود عەبباس» سەرۆکی پێکھاتەی خۆبەڕێوەبەری فەلەستینیش «ئەردوغان»ی لە دوایین ئاڵوگۆڕە سیاسییەکانی فەلەستین ئاگادار کردووەتەوە.

وەک ھەواڵدەریی فەلەستین«وفا»ش باسی کردووە، لەو دیدارەدا ھەردووک لا لە سەر ئەوە ڕێکەوتن کە ھائاھەنگیی پێویستیان لە بارەی داکۆکیی تورکیا لە قودس و تەواوی ناوچە فەلەستینییەکان لە کەرتی ڕۆژئاواو ھەرێمی غەززە ھەبێت.

سەرپەیڤ