ته‌مووز 13, 2021 15:50 Asia/Tehran
  • ئەردوغان لە پەیوەندی لەگەڵ «ھێرتزۆک»: پەیوەندیی نێوان ئیسرائیل و تورکیا بۆ ڕۆژھەڵاتی ناڤین گرینگە

«ڕەجەب تەیب ئەردوغان» سەرۆک کۆماری تورکیا لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنی دا لەگەڵ سەرۆکی تازەی ڕژێمی زایونی پەیوەندییەکانی نێوان تورکیاو ئیسرائیلی بۆ ڕۆژھەڵاتی ناڤین بە گرینگ زانی و باسی ھەگەری ھاوکاریی تێوان ھەردووک لای کرد.

بە پێی ڕاپۆرتی ھەواڵدەریی ئانادۆلۆ، مەکۆی پەیوەندییەکانی نووسینگەی سەرۆک کۆمارەتیی تورکیا ئێوارەی ڕۆژی دووشەممە وای بڵاو کردەوە کە، ئەردوغان لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنی دا لەگەڵ«ئیسحاق ھێرتزۆک» بە ئەستۆگرتنی پۆستی سەرۆکایەتیی ڕژێمی زایونیی لێ پیرۆزکردو پێی داگرت کە، پەیوەندییەکانی نێوان تورکیاو ئیسرائیل گرینگایەتییەکی تایبەتیی بۆ ئاسایشت و سەقامی ڕۆژھەڵاتی ناڤین ھەیە.

ئەردوغان بە قسەی نووسینگەکەی، لە سەر گریێنگایەتیی پاراستنی پەیوەندی و وتووێژ لە نێوان تورکیاو ئیسرائیل سەرباری ناکۆکییەکانی ئێستایان پێی داگرت.

وتیشی: تورکیاو ئیسرائیل لە بواری جۆربەجۆرو بە تایبەت لە بواری وزە، گەشتکاری و تەکنۆلۆژیا بارستایی زۆریان ھەیە.

ئەمە لە کاتێکدایە کە ڕاوەرگرتنەکان لە تورکیا گەلێک جار ئەوەی دەرخستووە کە خەڵکی ئەم وڵاتە ناڕازین لە دامەزرانی پەیوەندی لەگەڵ ڕژێمی زایونی.

سەرپەیڤ