بەرزبوونەوەی بەرچاوی ئاماری کۆمپانیا مایەپووچەکان لە تورکیا
ئاماری کۆمپانیا مایەپووچ یان داخراوەکان لە تورکیا لە ماوەی یەک مانگ دا سەتی 120.5 زیادی کرد .
بە پێی راپۆرتی ھەواڵدەریی رادیۆ تەلەفزیۆنی ئێران لە ئانکاراوە ، بە پێی ئامارە راگێندراوەکان لە لایەن سەندیکای ژوور و بۆرسەکانی تورکیا ، ژماری ئەو کۆمپانیانەی لەم وڵاتەدا لە مانگی حوزه یران بە ھەر ھۆیەکەوە داخراون بە بەراورد لە گەڵ مانگی پێشی سەتی 120.5 زیادی کردووە .
بە پێی ئەوە لە مانگی تەمووزی ئەم ساڵ بە بەراورد لە گەڵ حوزه یرانی ساڵی رابردوو ژماری کۆمپانیا داخراوەکان سەتی 10.3 و ژمای سەندیکا تیجاریەکان سەتی 138.9 بەرزبوونەوە و ژماری کۆمپانیاکانی تاکەکەسیی سەتی 30 دابەزینی ھەبووە .
ھەر بە گوێرەی ئەم ئامارە کە لە لایەن یەکیەتی ژوور و بۆرسەکانی تورکیا بڵاوبووەتەوە لە دەورەکانی ھاوشێوەدا ژماری کۆمپانیا دامەزراوەکان لەم وڵاتە سەتی 113.4 ، ژماری کۆمپانیاکانی تاکەکەسیی سەتی 107.5 و ژماری یەکیەتیە تیجاریەکان سەتی 93.6 بەرزبوونەوەیان ھەبووە .