بەرزبوونەوەی بەرچاوی ئاماری کۆمپانیا مایەپووچەکان لە تورکیا
https://kurdish.sahartv.ir/news/تورکیا-i398724-بەرزبوونەوەی_بەرچاوی_ئاماری_کۆمپانیا_مایەپووچەکان_لە_تورکیا
ئاماری کۆمپانیا مایەپووچ یان داخراوەکان لە تورکیا لە ماوەی یەک مانگ دا سەتی 120.5 زیادی کرد .
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
ته‌مووز 17, 2021 15:52 Asia/Tehran
  • بەرزبوونەوەی بەرچاوی ئاماری کۆمپانیا مایەپووچەکان لە تورکیا

ئاماری کۆمپانیا مایەپووچ یان داخراوەکان لە تورکیا لە ماوەی یەک مانگ دا سەتی 120.5 زیادی کرد .

بە پێی راپۆرتی ھەواڵدەریی رادیۆ تەلەفزیۆنی ئێران لە ئانکاراوە ، بە پێی ئامارە راگێندراوەکان لە لایەن سەندیکای ژوور و بۆرسەکانی تورکیا ، ژماری ئەو کۆمپانیانەی لەم وڵاتەدا لە مانگی حوزه یران بە ھەر ھۆیەکەوە داخراون بە بەراورد لە گەڵ مانگی پێشی سەتی 120.5 زیادی کردووە . 

بە پێی ئەوە لە مانگی تەمووزی ئەم ساڵ بە بەراورد لە گەڵ حوزه یرانی ساڵی رابردوو ژماری کۆمپانیا داخراوەکان سەتی 10.3 و ژمای سەندیکا تیجاریەکان سەتی 138.9 بەرزبوونەوە و ژماری کۆمپانیاکانی تاکەکەسیی سەتی 30 دابەزینی ھەبووە . 

ھەر بە گوێرەی ئەم ئامارە کە لە لایەن یەکیەتی ژوور و بۆرسەکانی تورکیا بڵاوبووەتەوە لە دەورەکانی ھاوشێوەدا ژماری کۆمپانیا دامەزراوەکان لەم وڵاتە سەتی 113.4 ، ژماری کۆمپانیاکانی تاکەکەسیی سەتی 107.5 و ژماری یەکیەتیە تیجاریەکان سەتی 93.6 بەرزبوونەوەیان ھەبووە .