ته‌مووز 18, 2021 17:38 Asia/Tehran
  • به پێی راپرسیەک: ئاکەپە 15 لەسەدی دەنگەکانی لەدەست دەدات

بەپێی دوایین راپرسی لە تورکیا، حاڵی پارتی داد و گەشەپێدان، بەراورد بە هەڵبژاردنی پێشووتر 15%ی دەنگەکانی لە دەست داوە، بەڵام پارتی دیموکراتی گەلان بەربەستی چوونە پەرلەمان دەشکێنێت.

دەزگای راپرسیی "لێکۆڵینەوەی مەیدانی پۆلیتیک سۆسیۆ"، لە دوایین راپرسیدا دەنگی پارتە سیاسییەکانی بڵاو کردووەتەوە و بەپێی ئەو راپرسییە، ئاکەپە 29.3%ی دەنگەکان دەهینێت، پارتی گەلی کۆماری (جەهەپە) دەنگەکانی %27، پارتی باش 12,6%، هەدەپە 11.6%، هەروەها پارتی بزووتنەوەی ناسیۆنالیستی تورکیا (مەهەپە) ناتوانێت بەربەست بشکێنێت 6.5% بەدەست دەهینێت.

ئەم راپرسییە لە 40 شاری تورکیا ئەنجام دراوە، بەپێی ئەنجامی ئەم راپرسییەش، پارتە ئۆپۆزسیۆنەکان ئەگەر هاوپەیمانێتی ببەستن دەتوانن لە پەرلەمانی تورکیا ببنە زۆرینە.

شایانی باسە دەزگاکانی راپرسی لە تورکیا بەردەوام راپرسی لە بارەی رێژەی دەنگی پارتە سیاسییەکان لە تورکیا رێک دەخەن، هۆکارەکەشی ئەوەیە ئەگەر زۆرە تورکیا بچێتە ناو هەڵبژاردنی پێشوەختەوە.

سەرپەیڤ