ته‌مووز 19, 2021 17:22 Asia/Tehran
  • قۆڵبەست کردنی 133 کۆچبەری نایاسایی لە سنووری ئێران و تورکیا

تورکیا رایگه یاند 133 کۆچبەری نایاسایی قۆڵبەست کردووه کە زۆربەیان خەڵکی ئەفغانستانن.

 

بە پێی هەواڵی  رۆیتێرز، وەزارەتی ناوخۆی تورکیا ڕایگەیاند: لە ماوەی دوو ڕۆژی رابردوودا 133 کۆچبەری نایاسایی لە سنووری هاوبەشی ئێران و تورکیا قۆڵبەست کراون کە زۆربەیان خەڵکی ئەفغانستانن.

دەوڵەت و میدیاکانی تورکیا لە ڕۆژانی رابردوودا باسی هەڵاتنی سەدان ئەفغانی بۆ دەرەوەی وڵاتیان کردووه بە بۆنەی زۆربوونی ئاستی توندوتیژی و کردەوەکانی تاڵیبان .

ڕێکخراوەی نەتەوە یەکگرتووەکان دەڵێت لە مانگی ژانویەوە 270 هەزار ئەفغانی لە ناوخۆی وڵات ئاوارە بوون و ژمارەی کۆچبەرانی ئەفغان گەیشتە 3.5 ملیۆن کەس.

بە پێی ڕاگەیندراوی وەزارەتی ناوخۆی تورکیا 73 کۆچبەری نایاسایی لە رۆژهەڵاتی پارێزگای وان و 60 کۆچبەری دیکە ڕۆژی یەکشەمە لە ناوچەی ئەرجیشی وان قۆڵبەست کراون کە 59 کەسیان ژن بوون.

تورکیا دەڵێت بە وەرگرتنی 4 ملیۆن پەنابەر، گەورەترین وڵاتی وەرگری پەنابەرانی بیانییە کە زۆربەیان خەڵکی سووریان.

سەرپەیڤ