ته‌مووز 21, 2021 12:05 Asia/Tehran
  • ئیدانەکرانی تەقینەوە تیرۆریستییەکەی بەغدا لە لایەن تورکیاوە

وەزارەتی کاروباری دەرەوەی تورکیا، تەقینەوەی تیرۆریستی لە شارۆچکەی «سەدر»ی بەغدای پێتەختی عێراقی ئیدانە کرد.

بە پێی ڕاپۆرتی ھەواڵدەریی «ئاناتۆلی»، وەزارەتی کاروباری دەرەوەی تورکیا ڕۆژی چوارشەممە لە بەیاننامەیەک دا ڕایگەیاند: ئامانجی تەقینەوە تیرۆریستییەکەی شاری «سەدر»ی بەغدا، تێکدانی سەقام و ئاشتیی عێراق بووە.

تورکیا لەم بەیاننامەیەدا ھەروەھا ئامادەیی خۆی بۆ داکۆکی لە عێراق و شەڕی دژی تیرۆریزم ڕاگەیاند.

شەوی سێ شەممە لە ئەنجامی تەقینەوەیەکی تیرۆریستی لە شارۆچکەی سەدری بەغدا ٣٥ کەس کوژران و دەیان کەسیش بریندار بوون.

تاقمی تیرۆریستیی داعش بەرپرسایەتیی ئەم تەقینەوەیەی بە ئەستۆ گرتووە.

سەرپەیڤ