ته‌مووز 22, 2021 01:48 Asia/Tehran
  • ھێرشی ھێزەکانی ئاسایشتی تورکیا بۆ سەر کرێکارە کوردەکان

ھێزەکانی ئاسایشتی تورکیا ھە ڵیانکوتایە سەر کرێکارە کوردەکان لە پارێزگای «ئەفیون قەرەحەسار»ی ئەم وڵاتەو دەیان کەسیان لێ بریندار کردن.

بە پێی ڕاپۆرتی ڕۆژی چوارشەممەی کوردپرێس، کۆمەڵێک لە کرێکارانی وەرزیی بەڕەگەز کورد کە بۆ ئیش و کاری ڕۆژانە لە کەرتی کشت و کاڵی گوندەکانی گردوپەڕی ماردین و ئامەد سەردانی پارێزگای «ئەفیون قەرەحەسار»یان کرد بوو، کەوتنە بەر ھێرشی ڕەگەزپەرستانەی دەستەیەک لە ھێزەکانی ئاسایشتی تورکیا.

لەم ھێرش و پەلامارەدا نزیکەی ٥٠ کەس بریندار بوون.

ماوەیەک بەرلەمەش ھێزەکانی ئاسایشتی تورکیا بە بیانووی خەباتی دژی ماددە ھۆشبەرەکان بەشگەلێکی زۆری زەوی و زارو کێڵگەکانی ناوچە کوڕدنشینەکانی تورکیایان کاول کردو زۆرێک لە لاوانی کوردی دانیشتووی ئەم ناوچانەیان گرت.

سەرپەیڤ