ته‌مووز 22, 2021 08:36 Asia/Tehran
  • ئەمریکا بە ھیوای چاک کردنەوەی پەیوەندییەکانی لەگەڵ تورکیایە

وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا گەشبینیی خۆی دەربڕی لە بارەی چاک کردنەوەی پەیوەندییەکانی لەگەڵ تورکیا سەرباری ناکۆکییەکانی نێوان دوو وڵات.

بە پێی ڕاپۆرتی کەناڵی مەیادین، وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا ڕۆژی چوارشەممە ڕایگەیاند: واشێنگتۆن بە ھیوایە سەرباری ئەوەی کە وڵاتەکەی قەڵاچۆی ئەرمەنەکانی لە لایەن تورکیاوە بە فەرمی ناسیوە، پەیوەندیی ئانکارا لەگەڵ واشێنگتۆن ببووژێتەوە.

وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا لە بەیاننامەیەک دا جەختی لەوە کردووەتەوە کە، ئەگەر بێتوو ئانکارا سوور بێت لە سەر کڕینی چەکی دژەئاسمانیی «ئێس_چوارسەد»ی ڕووسیا ئەوە واشێنگتۆن وشدارەکانی لە بارەی داسەپاندنی سزا بە سەر تورکیادا بەردەوام دەکات.

جێگای ئاماژەیە ئەو ھەڵوێستەی دەوڵەتی ئەمریکا لە کاتێکدایە کە لەم دواییەدا کاربەدەستێکی پەیوەست بە چەک و چۆڵی سەربازیی ڕووسیا ڕایگەیاند: ڕاوێژی مۆسکۆو ئانکارا لە بارەی ڕادەست کردنی قۆناغی سێھەمی چەکی دژەئاسمانیی «ئێس_چوارسەد» خەریکە کۆتایی پێ دێت.

سەرپەیڤ