ته‌مووز 23, 2021 02:40 Asia/Tehran
  • دژایەتیی مێرکێڵ لەگەڵ ئەندامەتیی تورکیا لە یەکێتیی ئەورووپادا

سەرۆکی ئاڵمانیا لە لێدوانێکی پرێس کۆنفرانسەکەی دا وتی: چاوەڕوان نیم تورکیا ببێتە ئەندامێکی یەکێتیی ئەورووپا.

بە پێی ڕاپۆرتی ھەواڵدەریی تەسنیم، «ئانگێلا مێرکێڵ» سەرۆکی ئاڵمانیا ڕۆژی پێنج شەممە لە پرێس کۆنفرانسێکدا لە بارەی ڕەوتی ئەندامەتیی تورکیا لە یەکێتیی ئەورووپا وتی: دەبێ جەخت لەوە بکەمەوە کە چاوەڕوان نیم تورکیا ببێتە ئەندامێکی یەکێتیی ئەورووپا.

تورکیا لە ماوەی پێنج دەیەی ڕابردوو ھەوڵێکی زۆری داوە بۆ پەیوەست بوون بە یەکێتی ئەورووپاوە. سەرباری ئەمەش وڵاتانێکی وەک فەرەنساو ئاڵمانیا حەزبە ئەندامەنیی تورکیا لە یەکێتیی ئەورووپا ناکەن و کۆمەڵێک لە کارناسانیش لەو باوەڕەدان کە تورکیا لە بەر ئیسلامی بوونی قەت ناتوانێ ببێتە ئەندامی پەیمانێکی مەسیحیی وەک یەکێتیی ئەورووپا.

لە ماوەی ساڵانی ڕابردوو ئانکارا وێڕای ھیوابڕین لە ئەندامەتیی یەکێتیی ئەورووپا ئاوڕێکی لە ڕۆژھەڵاتیش داوەتەوەو پەیوەندیی خۆی لەگەڵ وڵاتانێکی وەک ڕووسیاو ئێران بەھێز کردووە.

سەرپەیڤ