ته‌مووز 31, 2021 23:19 Asia/Tehran
  • هەدەپە: بەشێوەیەکی بەرنامە بۆ داڕێژراو کورد لە تورکیا دەکوژرێت

‌ پارتی دیموکراتی گەلان (هەدەپە) لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا کوژرانی ئەندامانی خێزانە کوردەکەی تورکیای سەرکۆنەکرد و رایگەیاند" بەشێوەیەکی بەرنامە بۆ داڕێژراو کورد لە تورکیا دەکوژرێت".

میتحەت سانجار، هاوسەرۆکی پارتی دیموکراتی گەلان (هەدەپە) ئەمڕۆ لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا ئاماژەی بەوەکرد" فشارێکی زۆر لەسەر هەدەپە و گەلی کورد هەیە و دەسەڵات وایکردووە ئەم کردەوانە دژی گەلی کورد بکرێن".

لەبەشێکی تری لێدوانەکەیدا میتحەت سانجار داوای کرد، کە ئۆپۆزسیۆن و هێزە دیموکراتییەکان هەست بەمەترسی دۆخەکە بکەن، پێویستە هەمووان دژی (فاشیزم) بوەستنەوە و داوای یەکسانی ماف و ئازادییەکان بۆ گەلانی تورکیا بکەن.

ئێواره‌ی دوێنی هه‌ینی بۆ دووەم جار گروپێکی چەکدار هێرشیان کرده‌ سه‌ر خێزانێکی کوردی دانیشتووی ناوچه‌ی مارماره‌ی کۆنیا له‌ تورکیا و حه‌وت ئه‌ندامی ئه‌و خێزانه‌یان کوشت، کە ژن و منداڵ لەناو کوژراوەکاندا هەن. 

سەرپەیڤ