ئاب 03, 2021 19:46 Asia/Tehran
  • ناڕەزامەندیی خوێندکارانی تورکیا بەرامبەر بە کوتانی زۆرەملی

ھەڵوێستی ھێندێک لە زانکۆکانی تورکیا لەمەڕ کوتانی زۆرەملێی خوێندکارانی ئەم وڵاتە، ناڕەزامەندیی لێ کەوتووەتەوە.

بە پێی ڕاپۆرتی ھەواڵدەریی ئیسنا بە گێڕانەوە لە «یۆدبلیۆنیوز»، بە سەرنجدانی نزیک بوونەوەی ساڵی تازەی خوێندن لە تورکیا، ناچار کردنی خوێندکاران بە وەرگرتنی ڤەکسین، باسی مافەوانیی زۆری لەم وڵاتەدا ورووژاندووە.

ھەر لەم پەیوەندییەدا زانکۆی «کادیرھاس»ی ئەستەمۆڵ لەم دواییەدا ڕایگەیاند: ئەو خوێندکارانەی کە لە بەرامبەر کۆڤیدی_١٩ نەکوتراون، بۆیان نییە بچنە زانکۆکەو دەبێ پۆلەکانیان بە شێوەی ئۆنلاین بەردەوام کەن.

خوێندکارانی ئەم وڵاتەش بەرامبەر بەو ھەڵوێستەی زانکۆکان ناڕەزامەندییان دەربڕیوەو ڕایانگەیاندووە کە تەنیا «یاسا» دەتوانێ مافی خوێندنیان بەرتەسک کاتەوە.

«موحەڕڕەم ئوزن» سەرۆکی لێژنەی مافەوانیی زانکۆی ئانکاراش وتوویەتی: ئەگەر کوتان بەناچاری نەبێت، زانکۆکان ناتوانن چوون بۆ زانکۆ لە خوێندکاران قەدەغە بکەن، چونکو ئاوا بڕیارێک بە پێچەوانەی یاسای بنەڕەتییە.

سەرپەیڤ