ئاب 05, 2021 07:48 Asia/Tehran
  • باڵوێزی تورکیا لە عێراق: تورکمانەکانی عێراق تورکی خۆمانن

باڵوێزی تورکیا لە عێراق لە ھەڵوێستێکی ورووژێنەردا لە بارەی کەمینەی حەشیمەتی تورکمانەکان لە عێراق دا ڕایگەیاند: تورکمانەکانی عێراق بە ڕەگەز تورکی خۆمانن و حەشیمەتێکی بەرچاو لە عێراق دا دێنە ئەژمار.

بە پێی ڕاپۆرتی نووسینگەی ڕادیۆوتەلەفزیۆنی ئێران لە بەغدا، «عەلی ڕەزا گۆنەی» باڵوێزی تورکیا لە بەغدا لە لێدوانێکی ڕەگەزپەرەستانەدا لە بارەی ڕەوشتی کەمینەی تورکمانەکانی عێراقەوە بانگەشەی کرد کە، تورکمانەکان لە عێراق دا ستەمی زۆریان لێ دەکرێت و مافەکانیان ڕەچاو ناکرێت.

ناوبراو ھەروەھا جەختی لەوەش کردەوە کە،تورکمانەکان لە سەرتاسەری عێراق دا سێھەمین حەشیمەت و لە ھەرێمی کوردستانیش دا دووھەمین حەشیمەتی بەرچاو دێنە ئەژمارو کەچی سەرباری ئەمەش خراونەتە بن گوشارو بە ھیچ کلوجێک ماقی ڕەوا خۆیانیان نادرێتێ.

باڵوێزی تورکیا بەو قسە دەستوەردەرانەیەی بەسیەندەی نەکردو ڕاشیگەیاند: وام پێ خۆشە تورکمەنەکان وەک تورکەکانی عێراق ناو بھێنم، چونکو ئەوانە لە ئاسیای ناوەڕاست و قەوقازەوە بەرەو ئەم ناوچەیە کۆچیان کردووەو لە ڕاستی دا ڕەگەزیان لەگەڵ ئێمەدا یەکێکە.

ئەو وتانەی باڵوێزی تازەی تورکیا لە کەشی سیاسیی عێراق دا دەنگدانەوەیەکی تایبەتی ھەبووەو وەک ھەڵوێستێکی ڕەگەزپەرستانەو ئانتریک کارانە لە ھەل و مەرجی ئێستای عێراق دا لێک دراوەتەوە.

سەرپەیڤ