بانگێشتنی «ئەردوغان» لە لایەن «کازمی»یەوە بۆ بەشداری کردن لە کۆنفرانسی ناوچەیی لە بەغدا
سەرۆک وەزیرانی عێراق بانگێشتنی سەرۆک کۆماری تورکیا «ڕەجەب تەیب ئەردوغان»ی کردوە بۆ بەشداری کردن لە کۆنفرانسی ناوچەیی بەغدا کە لە کۆتایی ئەم مانگە زایینیە بەرپا دەکرێت.
بە پێی ڕاپۆرتی ئەمڕۆ یەکشەممەی ئیرنا بە گێڕانەوە لە ڕووسیا ئەلیەومەوە، وەزارەتی کاروباری دەرەوەی عێراق لە بەیاننامەیەک دا ڕایگەیاند: «فۆئاد حسەین» وەزیری کاروباری دەرەوەی ئەم وڵاتە شەوی ڕابردوو بانگێشتن نامەکەی «مستەفا کازمی» سەرۆک وەزیرانی عێراقی ڕادەستی «ڕەجەب تەیب ئەردوغان» سەرۆک کۆماری تورکیا کرد.
وەزارەتی دەرەوە ی عێراق جەختی لەوەش کردووتەوە کە، لە بانگێشتننامەکەی «کازمی» دا داوا لە «ئەردوغان»کراوە کە لە کۆنفرانسی سەرکردەکانی وڵاتانی دراوسێی عێراق کە بڕیارە لە کۆتایی ئەم مانگە زایینییە لە بەغدا بەڕێوە بچێت، بەشداری بکات.
لە درێژەی ئەم بەیاننامەیەدا ھاتووە: «قۆئاد حسەین» وێڕای ڕادەشست کردنی بانگێشتننامەکەی «ئەردوغان» سەبارەت بە پرسە ناوچەیی و پەیوەندییە دوو قۆڵییەکانیش لەگەڵ سەرۆک کۆماری تورکیا بیرودای گۆڕیوەتەوە.