بەردەوامیی ئۆپراسیۆنە نایاساییەکانی تورکیا لە باکووری سووریاو عێراق
https://kurdish.sahartv.ir/news/تورکیا-i399772-بەردەوامیی_ئۆپراسیۆنە_نایاساییەکانی_تورکیا_لە_باکووری_سووریاو_عێراق
سوپای تورکیا ھەروا لە ئۆپراسیۆنی نایاسایی خۆی لە باکووری سووریاو عێراق بەردەوام دەکات.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
ئاب 15, 2021 23:47 Asia/Tehran
  • بەردەوامیی ئۆپراسیۆنە نایاساییەکانی تورکیا لە باکووری سووریاو عێراق

سوپای تورکیا ھەروا لە ئۆپراسیۆنی نایاسایی خۆی لە باکووری سووریاو عێراق بەردەوام دەکات.

بە پێی ڕاپۆرتی ھەواڵدەریی فارس، وەزیری بەرەڤانیی تورکیا ڕۆژی یەکشەممە ڕایگەیاند: ھێزەکانی ئاسایشتی تورکیا لە ماوەی ٢٤ کاژێری ڕابردوو ٢٢ کەس لە ئەندامانی پارتی کرێکارانی کوردستان و دەست و پێوەندەکانیان لە ئۆپراسیۆنێکی دژەتیرۆردا لە سوریاو عێراق کوشتووە.

بە پێی نووسینی ڕۆژنامەی «دەیلی سەباح»، «حلوسی ئاکار» وەزیری بەرەڤانیی تورکیا ڕایگەیاندووە: ١٤ کەس لە ئەندامانی پەکەکە لە کاتی ھەوڵدان بۆ کنەکردنە نێو ناوچەیەک کە لەم دواییەدا لەژێر ڕکێفیان دەرھێنرا بوو، کوژران.

وەزیری بەرەڤانیی تورکیا وتیشی: ھێزی ئاسمانیی تورکیا ٦ کەس لە ئەندامانی پەکەکەشی لە ناوچەی «گارا» لە باکووری عێراق و دوو کەسی دیکەشی لە «ھاورک» گوشتوون.