ئاب 17, 2021 09:47 Asia/Tehran
  • وتووێژی تەلەفۆنیی «چاووش ئوغلو» لەگەڵ «بلینکێن»

وەزیرانی کاروباری دەرەوەی تورکیا و ئەمریکا سەبارەت بە گۆڕانکارییەکانی ئەفغانستان بە تەلەفۆنی قسەیان کرد.

بە پێی ڕاپۆرتی ماڵپەڕی «تی ئاڕ تی»ی تورکیا، «مەولود چاووش ئوغلو» وەزیری دەرەوەی تورکیا لەگەڵ «ئانتۆنی بلینکێن» وەزیری دەرەوەی ئەمریکا پەیوەندییەکانی دوو وڵات و ڕەوشتی ئەفغانستانیان پێکەوە تاوتوێ کرد.

وەزیری دەرەوەی تورکیا ھەروەھا ڕۆژی ڕابردوو لەگەڵ «یێنس ستۆلێتێنبێرگ» سکرتێری گشتیی ناتۆ، «ھایکۆماش» وەزیری کاروباری دەرەوەی ئاڵمانیا، «موحەممەد بن عەبدو ڕەحمان ئالی سانی» وەزیری کاروباری دەرەوەی قەتەر، «جەیحون بایرامۆف» وەزیری کاروباری دەرەوەی کۆماری ئازەربایجان، «دەیڤید زالخالیانی» وەزیری کاروباری دەرەوەی گورجستان و «گۆردۆن ڕادمان» وەزیری دەرەوەی کۆرۆڤاسی سەبارەت بە گۆڕانکارییەکانی ئەفغانستان بە تەلەفۆنی وتووێژی کردو بیروڕای گۆڕییەوە.

سەرپەیڤ