ئاب 19, 2021 23:32 Asia/Tehran
  • تازیەداریی عاشورای حسەینی لە تورکیا

ھۆگرانی حەزرەتی ئیمامی حسەین(ع) و یارانی ئەمەگداری ئەو حەزرەتە لە تورکیا، ھەروەک وڵاتانی دیکە ڕۆژی پێنج شەممە بە ڕەچاوکردنی ڕێنماییە تەندروستییەکان لە عاشورای حسەینی دا شینیان گێڕا.

ھۆگرانی ماڵباتی پێغەمبەر لە ناوچە جۆربەجۆرەکانی تورکیا لەوانە ئانکارای پێتەخت ئەستەمۆڵ وێڕای ڕەچاو کردنی ڕێنماییە تەندروستییەکان لە عاشورای حسەینی دا، دەستیان کرد بە شینگێڕان.

ھەر بەم بۆنەیەوە، ئێرانییەکانی دانیشتووی ئەستەمۆڵ بە ئامادە بوون لە کۆنسولخانەکانی ئێران لە شینی سەییدوشوھەدا فرمێسکی پەژارەیان ھەڵوەراند. تاسەمەندانی ماڵباتی پێغەمبەر لە تورکیاو وڵاتانی دیکەش بەشداری ڕێ و ڕەسمەکە بوون.

کەناڵی تەلەفزیۆنیی شێعەکانی تورکیاش ڕێ و ڕەسمەکەیان بە شێوەی ڕاستەوخۆ بڵاو کردەوە.

ھەر لە ڕێ و ڕەسمێکی ھاوشێوەدا کە شوێنی باڵوێزخانەی کۆماری ئیسلامیی ئێران لە ئانکارا بەرپا کرا، بەشدارنی ڕێ و ڕەسمەکە لە شینی ئیمامی حسەین(ع) و یارانی ئەمەگداری ئەو حەزرەتە فرمێسکی ماتەمینییان ھەڵوەراندو شینیان گێڕا.

سەرپەیڤ