ئاب 23, 2021 10:18 Asia/Tehran
  • وتەکانی وەزیری بەرەڤانیی تورکیا لە بارەی مانەوەی سەربازی لە ئەفغانستان

وەزیری بەرەڤانیی تورکیا ڕایگەیاند: مانەوەی سەربازی لە ئەفغانستان مەرجدارە بە مۆڵەتی پەرلەمانەوە.

«خلوسی ئاکار» وەزیری بەرەڤانیی تورکیا وتی: ڕەوتی وتووێژەکان بۆ وەرگرتنی مۆڵەت لە پەرلەمان بە مەبەستی مانەوەی لەشکریانمان لە ئەفغانستان دەستی پێ کراوە.

لە ساڵی ٢٠٠١ دوابەدوای داخوازیی دەوڵەتی ئەفغانستان و بڕیاری ئەنجومەنی ئاسایشتی ڕێکخراوەی نەتەوەکان لە بارەی پێکھێنانی ھێزەکانی ئاشتی لە ئەفغانستان، ھێزەکانی تورکیاش بۆ مۆڵەتی پەرلەمان ھێزی ڕەوانەی ئەم وڵاتە کردو لەوێ جێگیربوون.

سوپای تورکیا بۆ مانەوەی لە ئەفغانستاندا لە چوارچێوەی ئەرک و ڕاسپاردەی تازەی ناتۆ لە بەرواری ٦ی ژانویەی ٢٠١٨ مۆڵەتی پەرلەمانی بۆ مانەوە لە ئەفغانستاندا بۆ ماوەی ١٨ مانگ واتە ھەتا ژولای ساڵی ٢٠٢٢ وەرگرت.

تورکیا لە سەرەتای بڕیاری ئەمریکا بۆ کشاندنەوەی ھێزەکانی لە ئەفغانستان جەخت لەوە دەکاتەوە کە وەکو دابین کەری ئاسایشتی فڕگەی کابۆل لەو وڵاتەدا ھێزەکانی جێگیر بن.

سەرپەیڤ